شوان کەریم کابان – لە دورەوە خۆشم ئەوێی
لە دورەوە خۆشم ئەوێی
وتنێ: شوان کەریم کابان
لە دورەوە خۆشم ئەوێی……….
بۆ تۆ ئەبم بە گۆرانی و لایە لایە
لەدورەوە ئاسۆی حەزی وێڵی خۆمت تیا ئەبینم
بۆ تۆ ئەبم بە سنوری ئەم دونیایە…………….
لە دورەوە خۆشم ئەوێیت………….
خۆ ناشتوانم پڕ بە حەزم ھاوار بکەم
بە گوێی تۆشدا بچرپێنم……………..
ئەم شەوەی من بە کازیوە دوایی نایەت