Hasan Garmyani – Shakati Rega

حەسەن گەرمیانی

حەسەن گەرمیانی – شەکەتی رێگا

شەکەتی رێگا
وتنی: حەسەن گەرمیانی

ئایییییییییییی
خۆم شەکەتی ڕێگام با نەختێ سەیر باڵات کەم
وە نیگات مەستم کە جا تاقە گوڵەکەی نێو چەم
قومێ ئاوم دەرێ با نەختێ قورگم تەڕ کەم
کەیبانوێتم بشكێ جا دوو قسەو لەلا ئەکەم

ئایییییییییییییییی
دەردی دابڕان هەر خۆم چاك ئەیزانم
لەیەك دابڕاین دەك ماڵی وێرانم
خۆم و گشت کەسێك ئای نامۆ دەزانم
رەنگ لە رووم نەما ئەی وا دەرچوو گیانم

ئاییییییییییییییییی
خۆم شەکەتی ڕێگام با نەختێ سەیر باڵات کەم
وە نیگات مەستم کە جا تاقە گوڵەکەی سەر چەم
قومێ ئاوم دەرێ با نەختێ دەمم تەڕ کەم
کەیبانوێتم بشكێ جا دوو قسەو لەلا ئەکەم

ئاییییییییییییییییی
دەردێکم گرتووە هەی نیە دەرمانم
ئای چیم وەسەر هات خۆشم نازانم
بۆچیم ناناسی خەڵکی لای خۆتانم
دەی فریام کەوە ئەی قەزات لە گیانم

ئایییییییییییی
خۆم شەکەتی ڕێگام با نەختێ سەیر باڵات کەم
بە نیگات مەستم کە جا تاقە گوڵەکەی نێو چەم
قومێ ئاوم دەرێ با نەختێ قورگم تەڕ کەم
باونێتم بشكێ جا دوو قسەو لەگەڵدا ئەکەم

https://www.youtube.com/watch?v=7GXY48yODiI

Print Friendly, PDF & Email