ئارام تەها – خەڵەتانت ئەم دڵەم
خەڵەتاندت ئەم دڵەم
وتنی: ئارام طە
خەڵەتاندت ئەم دڵەم بە نیگای ئەو چاوانەت
بە برژانگی نەخشینت منت کرد بە دێوانەت
کەتۆ سەیری رۆژت کرد ئەویش زوو بوو شەرمەزار
نیگای چاوەکانی تۆ تیشکی ئەوی زو بەزاند
هەر کە شەوێك هاتە ریێت هەر کە ئیتر مانگ دەرکەوت
تۆ شەیدای مانگ بووی کەچی ئەو پەرێشانت کەوت
زوو بانگی کردە هەور ووتی هاورێ چاکەکەم
وەرە بەردەمم بگرە سەیری ئەم بالا ناکەم
کە تۆ لای ئێوارەوە لە ماڵێ دێیتە دەر
بۆیە ئەویش بەپەلە ئاوا خۆی دەکا حەشار
گەر بەیانی تۆ زوتر لە رۆژ لە خەو هاڵبستی
بزانە و لێم تێ بگە جێگەی رۆژگار هەر تۆ ئەیگری
خوای گەورە خۆ تۆ خۆت فەرمووت رۆژ مانگ زۆر بەرزترە
ئەی ئەمە کێیە ئەمرۆ جوانە لەوان جوانترە
یەکێك بۆ جوانێكەی مانگ کەوتە گەڕان بە شاخە
ئیتر من چۆن شێت نابم رۆژ و مانگم لە ناخا
ئەم گۆرانیە بە دەنگی عادل بێریڤان لە سەرەتای ٩٠تەکانا تۆمار کراوە و کلیپی بۆ کراوە بە ریتمێکی جیاواز کە ئێستا زۆرێك لە گۆرانیبێژانی ئاهەنگ ئەیڵێنەوە وەك ئەحمەد خەلیل و جێگر میدیا.
هەچ کات ئەو کلیپەشمان دەست کەوت ئەویش لێرە دا ئەنێن.
خەڵەتاندت ئەم دڵە
وتنی: زەکەریا عەبدوڵا
خەڵەتاندت ئەم دڵە بە نیگای ئەو چاوانەت
بە برژانگی نەخشینت منت کرد بە دێوانە
کەتۆ سەیری رۆژت کرد ئەویش زوبو شەرمەزار
نیگای چاوەکانی تۆیە تیشکی ئەوی زو بەزاند
کە تۆ لای ئێوارەوە لە ماڵێ دێیتە دەر
بۆیە ئەویش بەپەلە ئاوا خۆی دەکا حەشار
گەر بەیانی تۆ زوتر هاوار لە خەو هاڵبستی
بزانە من چیم ئەوێ جێگەی رۆژگار تۆ ئەگری
التعليقات مغلقة.