حەمە صاڵح دیلان – خۆم قوربانی
خۆم قوربانی
وتنی: محەمەد صاڵح دیلان
دەردم زۆرە وجا دەکەم زاری
وەی دەکەم زارو وەی ڕۆ بێ قەراری
تێ بگەم تۆ لە من بۆچ بێزاری
تۆ وەنەوشەی هەوەڵ بەهاری
خۆم قوربانی سوخمەی کۆنی
وەك مێخــەکبەن دەڕوا بۆنی
هاتووم بزانم تۆ چۆنی
وێنەی شەماڵ مەبە بۆنی
قسەم دەخۆم بە پەرچەمەی
تا دەم نەنێمە ناو دەمی
شەریك نابم لە گەڵ خەمی
تۆ وەنەوشی هەوەڵ بەهاری
دەردم زۆرە وجا دەکەم زاری
وەی دەکەم زارو وەی ڕۆ بێ قەراری
تێ بگەم تۆ لە من بۆچ بێزاری
تۆ وەنەوشەی هەوەڵ بەهاری
سینەت باخ و باخچەی ئێرەم
سەیرانگای وەللە رۆم و عەجەم
نارۆم هەتا ماچت نەکەم
تۆ وەنەوشەی هەوڵ بەهاری
خۆم بە قۆربان ئەو چاوانە
چاوی تۆ دەردو دەرمانە
چا کوشتومت هەر خۆت بیزانە
دەرمانم کە وەی ڕۆ بەو پەنجانە
ئەمی خوارەوە هەمان گۆرانیە بە دەنگی حەسەن گەرمیانی، تێکستەکەی جیاوازی تیایە لەگەڵ ئەوی حەمە صاڵح دیلان.
خۆم قوربانی سوخمەی کۆنی
وەك مێخــەکبەن دەڕوا بۆنی
هاتووم بزانم تۆ چۆنی
تۆ وەنەوشەی هەوەڵ بەهاری
قوربانت بم ئەی بای شەوێ
خەو بێ و لە چاوم ناکەوێ
دڵ شەیدایەو یاری دەوێ
یار وەنەوشەی ئەوەڵ بەهاری
قوربانت بم ئەی بای وەشنێ
بیدا لە گۆنای چاو مەستێ
بەڵکو یار لە خەو هەڵدەستێ
تۆ وەنەوشەی هەوەڵ بەهاری
قوربانت بم بای سەحەرێ
بیدە لە گۆنای ئەسمەرێ
بەڵکو زو لە خەو ڕاپەرێ
تۆ وەنەوشەی هەوەڵ بەهاری