Saman Mustafa – Miwany Shew

سامان مستەفا

سامان مستەفا – میوانی شەو

میوانی شەو
وتنی: سامان مستەفا

تێكست: حەمە عەلی حەسەن

شەوانە دێی……
لە دەروازەی  هۆشم ئەدەی… وەختی خەیاڵ
شەوانە دێی …. شەوانە دێی
دەشتی سەوزی ڕازەکانم ئەخەیتە سەر
بەزمی سەما …چەشنی شەماڵ
شەوانە دێ

گەرم هێندەی کۆشی عاشقان و
نەرم هێندی خەندەی مناڵ
شەوانە دێی … شەوانە دێی
شەوانەی دێی
فێری یاخی بوونم ئەکەی
لە ریسوایی ژیانی تاڵ
شەوانە دێی
شەوانە دێی هەمان پرس و هەمان وەڵام
ئەڵێم تۆ کێی؟
ئەڵێی دەنگی ملیۆنەها
بۆ هەستانی هۆزی هەردەم
هگبە بەتاڵ

شەوانە دێی……
لە دەروازەی  هۆشم ئەدەی… وەختی خەیاڵ
شەوانە دێی …. شەوانە دێی
دەشتی سەوزی ڕازەکانم ئەخەیتە سەر
بەزمی سەما …چەشنی شەماڵ
شەوانە دێ

Print Friendly, PDF & Email