دیاری قەرەداغی – وێرانە
هۆنراوەی: ئەحمەد محەمەد
لە روخساری من مەروانە خۆر لە چاوما قەت هەڵنایە
کە بەخەندە بۆ تۆ ئەدوێم قولپی گریان لە ناخمایە
نە گریانم خەندە ئەگرێ و نە فرمێسکم گوڵ دەرئەکا
زەردەخەنەش بێتە لێوم دیارە دڵم فریو ئەیا
ئاسمانێکم بێ ئەستێرە دەریایەکم بەبێ شەپۆل
وەك پەیکەری بێ ناونیشان لە وێرانەی شارێکی چۆڵ
کانی چاوم ووشك بووە دڵ و هەستم بیابانە
وەكو مردوو خۆم ئەبینم کە بێ خەم بم لەم ژیانە
ئەوەی کە هەست بە ژان نەکا دیارە کە خەم نایدوێنێ
خەمە هەوری گریان دێنێ و لە چاوانما دەیبارێنێ
دەستم دەگرێ بۆ گرایانی بێ سەبووری ناهەمورای
کەخەم دوور بێ وا هەست ئەکەم هۆشم نیە بەبێ داری
التعليقات مغلقة.