هەناسەکانم بۆ تۆ
وتنی: دیاری قەرەداغی
هۆنراوەی: بەختیار علی
هـهناسهكانم بۆتۆ ئێسقانه‌كانم بۆ مردن
ووشه‌كانم بۆتۆ په‌نجه‌كانم بۆ مردن
دهریاكانم بۆتۆ ماسییهكانم بۆ مردن
ئه‌ی شه‌وی من له‌ناو ئه‌م ڕووناكییه كه ژه‌هره
قه‌فه‌سی من له‌ناو ئه‌م ئازادییه كه زیندانه
جهنگهڵهكانم بۆتۆ باڵنده‌كانم بۆ ئه‌و
خاچهكانم بۆتۆ بزمارهكانم بۆ ئه‌و
ئه‌ی شه‌وی من له‌ناو ئه‌م ڕووناكییه كه ژه‌هره
قه‌فه‌سی من له‌ناو ئه‌م ئازادییه كه زیندانه
تۆ پەڕو باڵی بازەکانی منت بەست لە فڕینەدا کە مەرگە
تۆ منت بە سیاهی و مەرەکەبی شەڕ ڕەنگ کردکە مەرگە
لە شەوێکا ئاسنگەران مانگیان لە سەر سندانەکانیان شکاند
سەیرکە خۆشەویستی بەرەو چ دەریایەکی بردین
عەشق سەخترە لە خەیاڵ سەخترە لە جەنگ
ئاە …..سەیرکە عەشق چ شەرێکمان پێ دەفرۆشێ…ئاە
قەدەرێكی بەدە عەشق هەمیشە
پاشماوەی جەنگەکانە… گۆرانی خۆت بڵێ
گۆرانی جهەنەمی خۆت گۆرانی من و تۆیە لە شەوێکا
کە فیتنەی نێوان ئەم میللەتانە هەڵدەگیرسێ
ئیدی دەبی بە تۆپ و تفەنگ جەنگەڵەکانی شەڕ
خۆمان بناسینەوە……..
چ قەدەرێکی بەدە….. چ قەدەرێکی بەدە
چ قەدەرێك ………………. چ قەدەرێك
التعليقات مغلقة.