لەیلا فەریقی – بۆ دوا جارە
بۆ دوا جارە
وتنی: لەیلا فەریقی
بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم ساماڵ ئاوا ئازیزەكەم
شاخو گرد و هەرد دەكێڵم ساماڵ ئاوا ئازیزەكەم
بۆ ئامانجی رۆژی رووناك ڕێگای تاریكی دەكێڵم
بەجێت دێڵم ……………………..بەجێت دێڵم
دەبا بمرم لە تۆفانی دەردی دووریت تافرسەتە
دەبا بمرم لە رۆژێكا کە سەرم لە سەر سینەتە
بەجێت دێڵم ……………………..بەجێت دێڵم
دەبا بمرم لە رێگای عیشق و ئازادی دڵ پڕ خوێنە
وەك شەرابی جامی بەدمەست بەدەستی خۆت بمڕژێنە
گەر بە جل و بەرگی سپی ئاخ بەبێ رۆح هاتە بەر چاوم
بەڵکو بێنە شینـــم یاران بێتە گفتو گۆ کوژراوم
بەجێت دێڵم ……………………..بەجێت دێڵم
بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم ساماڵ ئاوا ئازیزەكەم
شاخو گرد و هەرد دەكێڵم ساماڵ ئاوا ئازیزەكەم
بۆ ئامانجی رۆژی رووناك ڕێگای تاریكی دەكێڵم
بەجێت دێڵم ……………………..بەجێت دێڵم