رەفیق چاڵاك – گیانە دیارم
گیانە دیارم
وتنی: رەفیق چاڵاك
هۆنراوەی: مەحوی
گیانە دیارم ده‌یری عیشقه، جێ به‌سووتن بێ له‌وێ ئه‌گرم
كه من مشتێ چڵ و چێوم به چی بم كه‌ڵكی كێ ئه‌گرم
نه‌گه‌ییه دامه‌نی ده‌ستی دووعا، جا ئه‌بمه خاكی ڕێی
ته‌ریقه‌ی گۆشه‌گیری بەرئەدەم ، ئه‌مجاره ڕێ ئه‌گرم
كه دادی یه‌ئسی خۆم برده لای ئه‌و عارفه تووند بوو
ووتی ئاخر سبه‌ینێ جه‌ژنه، خوێنی تۆ له‌پێ ئه‌گرم
له‌سه‌رخۆچوونه، شه‌یدابوونه، قوڕ پێوانه، سووتانه
هه‌تا مردن، موحیببه‌ت ئێشی زۆره ڕیزی لێ ده‌گرم
كه سینه‌ی ڕێشمی به‌و تیغی نازه ئه‌نجن ئه‌نجن كرد
وتی : په‌ژمورده‌یه ئه‌م لاله‌زاره، ئاوی تێده‌گرم
له پاداشتی قسه‌ی ساردا هه‌مه ئاه و هه‌ناسه‌ی گه‌رم
كه‌سێ شێتانه به‌ردم تێگرێ، من به‌رقی تێده‌گرم
شوكر هۆشیاره مه‌حوی، تێده‌گا دنیا خه‌راباته
كه به‌د مه‌ستی بكا ئه‌هلی، خراپه‌ی بۆچی لێده‌گرم
التعليقات مغلقة.