Mazhari Xalqi – Kurdistan

Mazhari Xalqi

مەزهەری خالقی – کوردستان

کوردستان
وتنی: مەزهەری خالقی

هۆنراوە: نێوان دوو کەوانەکە هی ( دڵدار ) ی شاعیرە و ئەوی دیکەش نادیارە
میلۆدی: مەزهەری خالقی
ئەرەینجی میوزیک: بابەک
( لەندەن – ١٩٨٦ )

کوردستانی خۆش، نیشتیمانی جوان
تۆ قیبلەگاهـــی، منی بێ گومـــــــان
چــــاوم پشکووتووی شـــــــاخەکانتە
فێری ژیـــــــانی باغـــــەکــــانتــــــــە
دەنگـــی شمشــــاڵی شوانەکـــانت
خـــــوڕەی ئــــاوەکەی نێو شیوەکانت

نەونەمامێك بووم، لەم خـــــاکە ڕووام
بە خۆشــــەویستیی وڵات ـــــئاودرام
خۆشیی ژیانــــــم، خۆشیــــی ژینــتە
ئێشـــی ژینـــی من، رۆژی شینتـــــە
چونکە کوردستان، نیشتیمانی جوان
تۆ قیبلەگاهـــی، منی بێ گومـــــان

ئەرێ وڵاتـــــم وڵاتـــی زۆر جــــــوان
ژیان هــەر بۆ تۆ و بۆ دوژمــــن نەمان
چالاکی و خەبات، سەربەرزی و ژیان
لە پێنــــاوتدا ســـەر و مـــــاڵ و گیان
چونکە کوردستان، نیشتیمانی جوان
تۆ قیبلەگاهـــی، منی بێ گومـــــان

 

کوردستانی خۆش، نیشتیمانی جوان
تۆ قیبلەگاهـــی، منی بێ گومـــــــان
چــــاوم پشکووتووی شـــــــاخەکانتە
فێری ژیـــــــانی باغـــــەکــــانتــــــــە
دەنگـــی شمشــــاڵی شوانەکـــانت
خـــــوڕەی ئــــاوەکەی نێو شیوەکانت

 

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.