Rebwar Bangina – Shawanm

rebuar bangina

ڕێبوار بەنگینە – شەوانم

شەوانم
وتنی: ڕێبوار بەنگینە

هۆنراوە : تورج نگهبان
ئاواز : صدرالدین مهوان
داڕشتنەوەی وشەکان  : رێبوار بەنگینە

شەوانم ئاخ چەنێ تاریك وچ ساردە
دڵی من ماڵی خەم لانەی دەردە
تۆ بێ من ومنیش دوور لەتۆ جێماوم
چی بڵێم دونیا هەمووی بۆ ئێمە دەردە
ئاسمان بۆمن وتۆ خەم دائەکا
هەریەکمان کەوتوینەتە شارێکی کە
***********************
لەناودڵما ئەم هەموو خەمە جێی نابێ
بێجگە لەخەم چی هەیە دڵ وائەسیرە
پێت وتم رۆژێ دێ خەم جێمان بهێڵێ
ریشەی لە دڵ داناوەو چێتر درەنگە
ئاسمان بۆ من وتۆ خەم دائەکا
هەریەکمان کەوتوینەتە شارێکی کە
***********************
تۆ وتت نامەم نوسیوەو نەگەیوە
لەتۆوە هیچ هەوالم پێ نەگەیوە
وامن ئەمشەو بەخوێنم نامە ئەنوسم
هەموو ئەشکم بەڕووی نامەکەم باریوە
ئاسمان بۆ من وتۆ خەم دائەکا
هەریەکمان کەوتوینەتە شارێکی کە

تێبینی: ئاوازی ئەم گۆرانیە فارسیە، بە دنگی داریوش و مەهەستی وتراوە. 

وتەی کاك ڕێبوار لەسەر ئەم گۆرانیە: “زۆر دەمێكە و لە سەرەتای ساڵانی هەشتاکانەوە من ئاشنای ئەم گۆرانیەم .. هۆنراوەی (تورج نگهبان) و ئاوازی(صدرالدین مهوان) …ساڵی (١٩٧٢) داریوش ئەم گۆرانیەی چڕیوە .. هەر لەوکاتەوە زۆربەی هاوڕێ نزیکەکانم ئاگادارن ئەم میلۆدیەم بە هۆنراوەی کوردی ئەچڕی … لەدوای زیاتر لە (٢٠) ساڵ و دوای داریوش دیسان مهستی ئەم گۆرانیەی بەدەنگی خۆی تۆمارکردووە .. پێم خۆش بوو منیش ئەم میلۆدیە بەم هۆنراوەیەی ئێستاوە تۆماربکەمەوە”

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.