Hasan Garmyani – Sheway Shirin

حەسەن گەرمیانی

حەسەن گەرمیانی – شێوەی شیرین

شێوەی شیرین

وتنی: حەسەن گەرمیانی

 

شێوەی شیرین بۆتە ئاوازم
بۆتە ئەندێشەی سۆزی بێ نازنم
تۆی پەپولەی باخی هیوام
تۆی هێلانەی باڵی نیگام
وەرە فریشتەی شیعری سەرەڕۆم
تەوژمی گڕی هەنگاوی ئەژنۆم

سارێژە کە زامت کسپەم هەناسەم
با تەزووی نیگات بشکێنە تاسەم
مەڕۆ لانەم مەشێوێنە
دڵم لەژیك! مەتۆرێنە
دیدرای جوانت وام ئەشڵەژێنێ
جڵەوی سۆزم لە دەست دەردێنێ

شنەی ئەوینی وام ئەلەرزێنی
سەد خونچەی تازەم لە دڵ ئەروێنێ
لەوساوە هاوخوی هاودەمی دڵە
دڕکی نەمامم لەلا وەك گوڵە
لە دوێنێ حەسرەت دورکەوینەوە
لە ناخکی یەکا یەك بگرینەوە

 

Print Friendly, PDF & Email