Rawa Jamal – Tasay Dury

ڕەوا جەمال

ڕەوا جەمال – تاسەی دووری

تاسەی دووری
وتنی: رەوا جەمال

ئەو دەمانەی لەتۆ دوورم شنەی شەماڵ سروەی نایە
باخی تەمەن خەزانیەتی جریوەی مەلی لێنایە
گەڵا و گۆڵی عومرم وەری هەر پایزە و بەهارنایە
لەچۆڵایی جیژوانەکەم هەر سێبەرە و خۆر هەڵنایە
لەو رۆژەوەی دوریت لێم و وشەکانت نامدوێنی
سۆمای چاوم کز ئەبینێ فرمێسك لە چاوم ئەڕوێنێ
نازدارەکەم لەو کاتەوەی سیمای جوانی تۆم لێ ونە
هەواری دڵ چۆڵ و هۆڵە، جێژوانی من بێ ئەوینە
ئازیزەکەم تاسەی دووریت ڕۆژی چەندجار ئەم هەژێنی
وام لە ئەندێشە و خەیاڵت یادەکانت ئەم سووتێنی
باوانەکەم زۆر لەمێژە سۆمای چاوم لێڵ و تارە
وام لە خولیای دیدارێکت چاوەڕێتم ئەم بەهارە

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.