Rawa Jamal – Hangaw

ڕەوا جەمال

ڕەوا جەمال – هەنگاو

هەنگاو
رەوا جەمال

کەیەکەم جار هاتیت بۆ لام هەنگاوێکت ئەکرد بەدووان
بەڵام ئێستا بەهەنگاوێ ڕای ئەماڵی یادگارەکان
بەرز فڕیت بەڵام دیارە لە ئاسمانیش پەشیمانی
بۆیە ئێستاش وێڵی بە دوام تا هەواڵی من بزانی

دوا یادگاری ئەم ئەوینە هەناسەیە و لە گەڵتایە
بۆ کوێ بڕۆی دێتە ڕێگاو وەك شنەی با بێ سیمایە
بڕۆ خاكی شوێن پێکەشت لەگەڵ خۆتا ڕابماڵە
سكاڵای من بێدەنگییە چونکە عەشقی تۆ بەتاڵە
ئیتر هەرگیز رێی جارانم بە ڕێگای تۆ ناگاتەوە
نەك سەرنجم بگرە دڵیش دەرگا لە تۆ ناکاتەوە

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.