ڕەوا جەمال – ئەزانی بۆ
ئەزانی بۆ
وتنی: رەوا جەمال
ئەزانی بۆ خۆشم ئەوێی؟
ئەزانی بۆ چــــــاوەڕێــتم؟
چونکە شێتم چونکە شێتم
چونکە ئێستاش هەر بەیادی
ساڵانی زوو دڵم پڕە لە ئارەزوو
ئێستا لە کوێی، بۆ خۆت لە من ون کردووە
ئەی نازانی دڵی منت لە ناو جانتاکەی شانتا هەڵگرتوە؟
سەختی نەما نەیەتە ڕێم
هەوار نەما بۆت نەگەڕیم
لەنێو هەورو بارانی زۆر
لەژێر سێبەرو تیشکی خۆر
من هەر دڵم لەلای تۆیە
هەربۆ تۆیە ئەم ئازار وسەختی و سۆیە
التعليقات مغلقة.