Rawa Jamal – Warzy Awin

Rawa Jamal

ڕەوا جەمال – وەرزی ئەوین

وەرزی ئەوین
وتنی: رەوا جەمال

بەبای پاییزت گوڵ ئەوەرێنی
لەبێ پەیمانیت دڵ ئەتۆرێنی
وەرزی ئەوینم بوو بەم خەزانە
هەر دەست بەردان و گەڵا ڕێزانە

ژینم ئەندێشەو خەم و گریانە
بە تەنیام ماڵم چۆڵ و وێرانە
وەرزی ئەوینم بوو بەم خەزانە
هەر دەست بەردان و گەڵا ڕێزانە

یادگاریت بۆ من هەر ئەشك و ژانە
ئیتر چۆن نەگریم بەم دابڕانە
وەرزی ئەوینم بوو بەم خەزانە
هەر دەست بەردان و گەڵا ڕێزانە

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.