Rawa Jamal – Namo

Rawa Jamal

ڕەوا جەمال – نامۆ

نامۆ
وتنی: رەوا جەمال
هۆنراوە: ڕێبوار دەلاك

کە تۆ دووری وا هەست دەکەم
منیش نامۆم ئا لەم شارە
خەم دایگرتوم دڵ پر لە ژان
چاو بە گریان دەرونیشم پر ئازارە

رۆژێك نییە تاڤگەى چاوم
بۆ دووری تۆ نەمگریەنێت
رۆژێك نییە شەپۆلی خەم
دڵەى شێتم نەهەژێنێت
شەو و ڕۆژم لێ تێك چووە
ژینم لە دووریت ئەستەمە
هەموو ساتێ وای لە یادم
ئاگریش وا لە ناو جەستەمە

بەهارێکم بێ سەوزایی
نەورەسێکم دوور لە دەریا
عەشق لای من ئەفسانەیە
دوورم لە تۆ تاك و تەنیا
دەسا وەرە پشت لە دووری
روو لە ئاسۆی ئەوینم کە
بەدەست و پەنجەی شمشالیت
خۆت تیماری برینم کە

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.