هۆمەر دزەیی – چەندی گەڕام لە شاران
چەندی گەڕام لە شاران
وتنی: هۆمەر دزەیی
چەندی گەڕام لە شاران
نەمدی کەس وەك تۆ جوان بێت
کیژۆڵە نەشمیلانەکەی جاران
چۆن دەبێت نێوانمان وابێت گیانە
بە یادی سەیرانەکەی ناو داران
بریندارم …….بریندارم
دێتەوە بیرت گیانە چاوچاوانەی سەربانی
دەست لەملانی بن دیواران گیانە
ماچ و مووچی ئێوارەی سەر کانی
بە یادی ئەو هەموو جێیە جوانە
بریندارم …….بریندارم
ئێستاش مەیلم هەر ماوە
ئێستاش مەیلم هەر ماوە
دڵ یەکە و نەگۆڕاوە
ئێستاش دەنگدانەوەی چرپەی جوانت
لە گوێمدا وەكوو خۆی ماوە گیانە
بە یادی هەموو جێیەکی جوانت
بریندارم …….بریندارم