Homar Dzai – Baxchay Pasha

Homar Dzai

هۆمەر دزەیی – باخچەی پاشا

باخچەی پاشا
وتنی: هۆمەر دزەیی

بڕوانە : شاییە، چۆپیە، لەو ماڵە
گوێ بگرە زوڕنایە، دەهۆڵە، شمشاڵە

زەردو سوور تێکەڵبون، ژن و پیاوهەرایە
لەوناوە هەرهاڕەی هەیاسەی تۆنایە
هەستە بابڕۆین دەست بگرین
بەکامی دڵداری پێکەوە هەڵپەڕین
کوڵ نەبێ بۆ سەرم  زەرد چەپکێ، ئاڵ چەپکێ
نایەم بۆ زەماوەن، نایەم بۆ هەڵپەڕکێ

کچ لەرێی جوانیتا، کچ لەرێی جوانیتا
کچ لەرێی نێونیگای هاتوچۆی کانیتا

پایزە، گەڵای دار ڕژاوە، باغ رووتە
گوڵ کوانێ گوڵ لێوی بەبزە پشکووتە
گوڵ نەبێ بۆ سەرم  زەرد چەپکێ، ئاڵ چەپکێ
نایەم بۆ زەماوەن، نایەم بۆ هەڵپەڕکێ
بتدایە دڵ بەمن، بە هەموو مەعناوە
دوو چەپکت بۆ هێنام لە باغچەی پاشاوە

باغچەی پاشا لەوبەر ئاوە
خێڵی دوژمن دەورەی داوە
ئەرۆم رێگام لێگیراوە
نارۆم چاوکاڵ لێم تۆراوە

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.