Burhan Mustafa – Bas Basi Kaka Nawaya

بورهان موستەفا

بورهان مستەفا – باس باسی کاکە نەوەیە

باس باسی کاکە نەوەیە (نوێ)
وتنی: بورهان مستەفا

دوعای ئەهریمەن گیرابوو
کۆچ وا ناوادە و خێرا بوو
ئەمڕۆ ئەڵێی ئەو رۆژەیە
یوسفی حەق لە بیرابوو

تۆ بۆ شۆڕش ئەقڵ و دیدەی
بەخششی زۆر مابوو بیدەی
پەردەی خامۆشی بدڕێنە
قسەی ترت مابوو بیکەی

تۆ بێ دەنگ بی ئەی کێ‌ بدوێ‌؟
تۆ هەڵوەرێی ئەی چی بڕوێ‌؟
لەناو ئەم گەلەگورگەدا
شوان چۆن ئەنوێ‌؟

رۆح سوک وەک پێشمەرگەی جاران
رۆشن وەک پەیامی باران
وەرەوە ناو ماڵی دڵم
ئەی خۆشەویستی هەژاران

ئای چەند رۆحێکی گەورەیە
هەموو گردێک زەرگەتەیە
هەتا چەوساوەیەک مابێ‌
باس باسی کاکە نەوەیە

 

Print Friendly, PDF & Email