بورهان مەجید – تۆ مەغریبی
تۆ مەغریبی
وتنی: بورهان مەجید
تۆ مەغریبی پڕ بارانی خۆشەویسیتی و گریانم بووی
تۆ هەرێزی پڕ شەونمی دنیای بوون و ژیانم بووی
تۆ جێ داڵدەی خوڕەی خۆشی پێکەنینی شەوانم بووی
تۆ ڕووباری کەڵەگەتی مەملەکەتی ڕۆژانم بووی
ئێستاش گوڵم بۆ تەلاری بێ ئەوینی ئەم دنیایە
بۆ مشتێك زێڕ گۆریتەوە ئەم وڵاتی پڕ سەفایە
گوڵم بڕۆ ماڵی زەردی بێ ئەوینت موبارەك بێت
لە ماڵی پڕ ئاشکرایا ئەوین چۆنە و چۆنیش دەبێ
گوڵم بڕۆ ماڵی زەردی بێ ئاوینت موبارەك بێت
لە ماڵی پڕ ئاشکرایا ئەوین چۆنە و چۆنیش دەبێ
تاوانت کرد بۆ ماڵی پڕ کە ڕووباری ئەوینت کوشت
بۆ سێبەری دارێکی رووت مەملەکەتی عەشقت فرۆشت
تۆ مەغریبی پڕ بارانی خۆشەویسیتی و گریانم بووی
تۆ هەرێزی پڕ شەونمی دنیای بوون و ژیانم بووی
تۆ جێ داڵدەی خوڕەی خۆشی پێکەنینی شەوانم بووی
تۆ ڕووباری کەڵەگەتی مەملەکەتی ڕۆژانم بووی