Mazhari Xalqi – Mn u Xoshawistm

مەزهەری خالقی

مەزهەری خالقی – من و خۆشەویستم

من و خۆشەویستم
وتنی: مەزهەری خالقی
هۆنراوە: د. عابید سیراجەددین
میلۆدی: حەسەن یوسف

ئەمشەو سەرخۆش و شاد و مەسروورم
نە دەربەس تانەی نزیک نە دوورم
خەڵکی نازانن ئەمشەو من بۆچی شادم
چلۆن وا لە کوێیت دونیا ئازادم
لە سای سەرووی ئازادم لەگەڵ باڵاشم شادم

یار کیژە کوردەی وردیلە و جوانە
سەهەن پەروەردە گوڵی کوێستانە
نەمامی باغی باغچەی کوردانە
ئاریایی و خوێن گەرم، خەڵکی ئێرانە

بە پیاڵەی چاوی مەست و مەدهۆشم
بێجگە لەو مەیە قەت مەی نانۆشم
بە نێونیگای ناز و مەست و سەرخۆشم
بە یەک هەلەی مەی جوانێ دونیا نافرۆشم
لە سای سەرووی ئازادم بۆیە مەست و دڵشادم

شەرتە شەرابی خەڵکی حەرام کەم
هەر بەمەی خۆم کامم خۆش کام کەم
بادە لە دەستی هیچ کەس نەستێنم
مەستی پیاڵەی بم ، تاکو بمێنم

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.