Bahjat Yahya – Chane Dwr Bm

بەهجەت یەحیا

بەهجەت یەحیا – چەنێ دوور بم

چەنێ دوور بم
وتنی: بەهجەت یەحیا

ئاواز و هۆنراوەی: بەهجەت یەحیا
مۆزیك: غەمگین فەرەج
ساڵی: ١٩٩١
چەنێ دوور بم بێ خەم بە لێم لە ھەر کوێ بی نزیکی لێم
بێجگە لە بادەی تۆ،بادەی ھیچ کەس، ھەرگیز ھەرگیز سەر لێـو نانێم
شەماڵیش بم، کە ھەڵم کــــرد، بەرەو مەنزڵگای تۆوە دێــم

هەر تەمەننای بادی تۆمە، دەمی تینوو ئاوپڕژێن کەم
هەر بۆ جوانیی تۆ ئەنووسم، دەمی شعر ئەنێمە سەر دەم
شیعرەکانم وەك خێڵەکین، دەواریان لای تۆ هەڵئەدەم

تۆ ئەو دەم و ئەو زمانەی، کە هۆنراوەی پێ ئەهۆنم
تۆ لاپەڕەی ئەو دیوانەی، بەسەرهاتە بۆ ئەوینم
جوانیی هەموو کوێستانەکان، لە چاوی تۆدا ئەبینم

لە ئازار وا تل ئەخۆم، وەرە ئازارشکێنی من
بێ تۆ لەناو شارەکەی خۆم، غەریبم یان کەسێکی ون
دەروێشێکی ڕێگای عەشقم، هەر تۆی تەکیە و خانەقا من

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.