Hasan Darzi – Namrdm Mn

حەسەن دەرزی

حەسەن دەرزی – نەمردم من

نەمردم من
وتنی: حەسەن دەرزی

شێعری: ناڵی
ئەم شێعرە بە دەنگی مامۆستا  محەمەد صالح دیلان بە مەقام تۆمار کراوە، و نەجمەدین غولامی یش بە ئاوازێکی تر تۆماری کردووە.

 

نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ
نەچم، شەرت بێ، ھەتا ئەم خوارە بێ تۆ
دەروونم خاڵییە، وەک نەی دەناڵێ
ھەوارێکی چ پڕ ھاوارە بێ تۆ!

بیناییم کوێرە، ھەڵنایێ بە ڕووی کەس
موژەم یەک یەک دەڵێی بزمارە بێ تۆ
ھەموو ئەعزایی ناڵینم دەناڵێ
سەراپام میسلی مۆسیقارە بێ تۆ

قەسەم بەو شەربەتی دیداری پاکەت
شەرابم عەینی ژەھری مارە بێ تۆ
لەکن تۆ خار و خەس گوڵزارە بێ من
لەکن من خەرمەنی گوڵ خارە بێ تۆ

لەکن من با وجوودی ناس و ئەجناس
کەسی تێدا نییە ئەم شارە بێ تۆ
ھەتا تۆم ئاشنا بووی، ئاشنام بوون
ئەمێستا موو بە مووم ئەغیارە بێ تۆ

ھەموو ڕۆژێ لەتاو ھیجرانی ئەمساڵ
تەمەننای مردنی پێرارە بێ تۆ
لە حەسرەت سەروی قەددت چاوی نالی
دوو جۆگە، بەڵکوو دوو ڕووبارە بێ تۆ

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.