Hsen Rashid – Dlniaba Ba Margish Be

حسێن ڕەشید

حسێن ڕەشید – دڵنیابە بە مەرگیش بێ

دڵنیابە بە مەرگیش بێ
وتنی: حسێن ڕەشید

دڵنیابە بە مەرگیش بێ ئەو نیگارە جێ ناهێڵم
دڵم بوبلبولی شەیدایە ئەم بەهارە جێ ناهێڵم
خەمی دوریت وەکو دۆزەخ هەموو ناخم دەسوتێنێ
وەکو پایز لەبەهارا بەجارێ گوڵ ئەوەرێنێ

زۆر ئەترسم رۆژانێ بی کە نەتبینم بەیەکجاری
لەناخی سینەدا ئیشقت لە دڵ دەرکەم بە ناچاری
دەسا وەرە لەو غروبە دەرم بێنە بەیەکجاری
لەدوری تۆ گۆشەگیرم ئەو دەمانەم لەبێزاری

رێگای دورم یادی تۆیە مەرۆ نەبا نەتبینمەوە
تۆ بارانی بۆ پشکۆی دڵ برێژە ناو ئەوینمەوە
دەبڕوانە هەردوو دیدەم سیاپۆشی رەنگی تۆیە
رێگام بەرەو تەنیایەو دڵم کەیڵی دەنگی تۆیە

Print Friendly, PDF & Email