بەهجەت یەحیا – پیری مەیخانە
پیری مەیخانە
ئاواز وتنی: بەهجەت یەحیا
هۆنراوەی: هێمن مام قادر
مۆزیك: گۆران کامیل
لەسەردوو چاوانی تۆ بوومە پیری مەیخانە
وەرن سەیری دڵم کەن چ عەشقێ تیا پەنهانە
تا دواڕادەی بەدمەستی بە ئەوینی تۆ مەستم
جا ئیتر منی شاعیر چۆن خامە بگرێ دەستم
بەدابی ئەونینداری زارم هەڵبێنم بە سۆز
وەسفی ئەوینیت بکەم بینووسم ووشەی پیرۆز
بولبول و پەروانە ئازیز مەنێ ناو یەك تای تەرازوو
ئەم بۆ عەشقە کە دەسووتێ ئەو ئەخوێنێ بۆ ئارەزوو
بولبول نیم لە دوور بخوێنم پەروانەم دێم تا بسووتێم
ئەوانەی لە سووتان ناگەن ڕەنگە گەلێ شت بڵێن پێم
چوون لە پەیڤی من ناگەن هەمووی سۆزی دووریتە
پێم دەڵێن ئەو عاشقە کەسێکی بێ نەریتە
ڕێزی نەریتێ ناگرم ڕێی عەشقی تۆم لێبگرێ
گەر نەزانی سەر ڕێگەش سەد جار بەردم تێبگرێ
التعليقات مغلقة.