Karwan Osman – Sarbazi Wn Bw

کاروان عوسمان

كاروان عوسمان – سەربازی ون بوو

سەربازی ون بوو
وتنی: كاروان عوسمان

هۆنراوەی: عبدالله پەشێو

کە وەفدێك دەچێتە شوێنێ
بۆسەر گۆڕی سەربازی ون بوو
تاجە گوڵینەیەك دێنێ

ئەگەر سبەی وەفدێك بێتە وڵاتی من
لێم بپرسن : کوانێ گۆڕی سەربازی ون؟

دەڵێم گەورەم !
لەکەناری هەر جۆگەیێ
لەسەر سەکۆی هەر مزگەوتێ
لەبەر دەرگای هەر ماڵێ
هەر کڵێسەیێ
هەر ئەشکەوتێ
لەسەر گابەردی هەر شاخێ
لەسەر درەختی هەر باخێ
لەم وڵاتە !
لەژێر هەر گەزە ئاسمانێ

مەترسە کەمێك سەرداخە و تاجە گوڵینەکەت دانێ !

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.