كاروان عوسمان – سەربازی ون بوو
سەربازی ون بوو
وتنی: كاروان عوسمان
هۆنراوەی: عبدالله پەشێو
کە وەفدێك دەچێتە شوێنێ
بۆسەر گۆڕی سەربازی ون بوو
تاجە گوڵینەیەك دێنێ
ئەگەر سبەی وەفدێك بێتە وڵاتی من
لێم بپرسن : کوانێ گۆڕی سەربازی ون؟
دەڵێم گەورەم !
لەکەناری هەر جۆگەیێ
لەسەر سەکۆی هەر مزگەوتێ
لەبەر دەرگای هەر ماڵێ
هەر کڵێسەیێ
هەر ئەشکەوتێ
لەسەر گابەردی هەر شاخێ
لەسەر درەختی هەر باخێ
لەم وڵاتە !
لەژێر هەر گەزە ئاسمانێ
مەترسە کەمێك سەرداخە و تاجە گوڵینەکەت دانێ !
التعليقات مغلقة.