بەهجەت یەحیا – نیشانەی پیری
نیشانەی پیری
وتنی: بەهجەت یەحیا
نیشانەی پیری دیاری دا له ڕووم
سەراپا وێنه ی به فر سپی بووم
ئه ستوونی باڵام لەنگه و چەمیوه
کاسەی تەمەنم هاتووەته نیوه
سەرنج چەند ئەدەم نابینم تۆزقال
ڕێ هەڵه ئەکەم هەروەکوو مندال
سەیره بەپیری تازه پێ ئەگرم
داره دارەم دێ و دەستی ڕێ ئەگرم
بەشمه ئامانجم زیندەچاڵ کراو
رەنجم پیوانەی پایه ماڵ کراو
خەرمانی ژیری شەن و کەو ئەکەم
به ئاگا نایەم تاسەی خەو ئەکەم
داخم ئەو خەمه ئەنجامی تەمەن
هەندێ بێهووده کیشانەی ئەکەن
نازانن ڕەوتی قۆناغی پیری
پڕه لەوانه و ئەزموونی ژیری