Bahjat Yahya – Yadek

بەهجەت یەحیا

بەهجەت یەحیا – یادێك

یادێک
ئاواز و وتنی: به‌هجه‌ت یه‌حیا

هۆنراوه‌ی: جه‌وهه‌ر جه‌لال
موزیک: دلێر حسێن

دوای ساڵانێکی دوور و درێژ هێشتا من هەر بیرت ئەکەم
وەک ســـاوایەک گڕوگاڵی ئـــــــــــامێزی سۆزی تۆ ئەکەم

ئێستاش لەگەڵ نــــــاو هێنانت تەزوو سەرتاپام دائەگرێ
ئەڵێی یەکەم جــــــــــارە مژدەی ڕێگەی ژوانم پێ ئەدرێ
خۆزگە وەک بـــاران ئەهـــاتیت ئەباری بەسەر جەستەما
ئــــاهێ ئەهـــــــاتەوە بەبەر ئەم بیابانـــی ئـــەشــــقەما

ئێستاش لەگەڵ هەر یـــــــادێکت شەوان ڕۆژ ئەکەمەوە
دڵخۆشی خـــــــۆم هەر بە ژوانی ڕابووردوومان ئەدەمەوە
هەر چاوەڕێم بەڵڪ و خوایە ڕۆژگار لامان لێ بڪاتەوە
دەستی سۆزێ بێتە هانــاو بە یەڪـــترمان شادکاتــەوە

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.