Bahjat Yahya – Warisy Farhadm

بەهجەت یەحیا

بەهجەت یەحیا – واریسی فه‌رهادم

واریسی فه‌رهادم
وتنی: بەهجەت یەحیا

ئاواز و هۆنراوه‌ : به‌هجه‌ت یحیا
موزیک: رێبین سالار

ده‌رسی ئه‌ویسنم دایتێ تا تێبگه‌ی له‌ دادم
به‌ ده‌ستووری عاشقانه‌ من واریسی فه‌رهادم

چۆن په‌پووله‌ بۆ ئاگر ئه‌چێ تا بکا ماچێ
سوێند بێ گه‌ر سه‌ریشم چوو هه‌رگیز ئه‌وینم ناچێ
ئه‌ی نه‌مانووت په‌یمان بێ مه‌رگ جیامان کاته‌وه‌
گیانی ئێمه‌ له‌و دوونیا بۆ لای یه‌ک بڕواته‌وه‌

له‌ سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا ئه‌وینداری ڕووکه‌شه‌
زۆر ئاسته‌مه‌ تێبگه‌ی له‌م عاده‌ت و له‌م که‌شه‌
من به‌م دڵه‌ سپیه‌وه‌ رۆژگار به‌و ڕه‌نگه‌ ڕه‌شه‌
بێ به‌ریم له‌م نه‌ریته‌ دابی فه‌رهادیم به‌شه‌

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.