مەزهەری خالقی – ئەی وەی لەرزانە
ئەی وەی لەرزانە
وتنی: مەزهەری خالقی
هۆنراوەی: فۆلکلۆر
میلۆدی: فۆلکلۆر
ڕابەر: موجتەبا میرزادە
ئۆرکسترای هونەر بۆ گەل ١٩٦٨
هەی داد، هەی بێداد، کەی هەروا بووە
هەر تەبیب بۆ لای، دەردەدار چووە
ئەی وەی لەرزانە، دیدەم لەرزانە
لەرزانەکانی لەرزم لێ دێنێ
قەستییە بە جارێ ڕیشەم دەربێنێ
چاوم چاوەڕێ، ڕێگەی بەر ماڵت
بەڵکو لە ناکاو، دەرکەوێ خاڵت
ئەی وەی لەرزانە، دیدەم لەرزانە
لەرزانەکانی لەرزم لێ دێنێ
قەستییە بە جارێ ڕیشەم دەربێنێ
دوو قۆڵی گۆشتن، دوو بازنەی تێدا
مانگای دەدۆشێ، شیر دەڕژێ پێیدا
ئەی وەی لەرزانە، دیدەم لەرزانە
لەرزانەکانی لەرزم لێ دێنێ
قەستییە بە جارێ ڕیشەم دەربێنێ
التعليقات مغلقة.