Sherko Talib – Xami Toma

Sherko Talib

شێرکۆ تالیب – خەمی تۆمە

خەمی تۆمە
ھۆنراوەی – شێخ حەسیب قەرەداخی
ئاوازی – کاروان عوسمان
وتنی – شێرکۆ تالیب
دابەشکردنی موزیك – فەرھادمحەمەد صالح
تۆمارکدنی – کەمال حاجی سەعی

جامی لێــــــــوت فــــرۆبینە بۆ سەر لێوم
بۆ نازانی چەند تینوومە و چەند پەشێوم؟
بێ..دەفتەری دڵم  تەی کــــە، دیارییـــــە
هەر بۆ کــاراسکی چاوی تۆ جێ دیارییە
من ئازاری تۆم خۆش دەوێ و ماکی خۆمە
هەرگیز خەمێ بۆ خۆم ناخۆم خەمی تۆمە

با..چاوی تۆ بۆ کوشتنم تەرخـــــان نەبــێ
با..زوڵفی لوول من شێت نەکا و پەخشان نەبێ
با..ئاغر بێ هاتوچۆکەت وەك جـــــارانت
مەیکە بەتۆف ڕشێنەکەی بەهارانــــت!
چاو داگرە، لێـــت هاتووە، بەڵام بە ناز
مەلی دڵم دەستەمۆیە، بۆچــــیتە بــــــاز؟

خوا پێدوای.. جوانیت هەیە، لێــم بپرسن!
خوا پێداوان..تۆی لێ دەرچی ئێسك قورسن!
ئەو جوانیەی لای تۆ نەبێ کەی جوانییە؟!
شانم باری تۆ هەڵنەگرێ بێ شـــــــابییە
بۆیە شانم دایە بەری ئەم خــــولیــــــایە
دنیـــا بەبێ ئەوینی تۆ هیـــــچی تیــــایە؟!

لەگەڵ تەنافـــــا قۆڵی تۆم بکرێتـــــە مل…
لە چاوی پیســـــــی جەللادا دەبم بەگڵ!
عاشق نییە لەم دنیـــــــادا بگات بەمــــن،
دێوانەکــــــان من ڕابەرم بۆ کـوی دەچن؟!
گری گری خڕببنەوە ڕۆژی جەمـــــــــە!
ڕێی هەموومان بۆ لایەکە: بەرەو شەمە!

Print Friendly, PDF & Email