تەنیا عەرەب – بلوێری شوان
بلوێری شوان
وتنی: تەنیا عەرەب
توخوا شوانان هەموو شەوێك
توخوا شوانان هەموو شەوێك
لە نیوە شەو کاتێ خـــەوێ
لێکیان کردین کۆستیان کەوێ
لێکیان کردین کۆستیان کەوێ
هەزار خۆزگەم بەوی شوانە
کە بەو مانگەشەوە جوانە
دانیشتووینە دەست لە ملانە
دانیشتووینە دەست لە ملانە
نیوە شەوە ، دنیا خامۆش
نیوە شەوە ، دنیا خامۆش
دێتە گوێم ئاهەنگێکی خۆش
دێتە گوێم ئاهەنگێکی خۆش
خوزگەم بە دوێنی نیوەڕو
خوزگەم بە دوێنی نیوەڕو
شاجوانیان برد بۆ تانجەرۆ
گوڵیان بۆ کرد بە نیوەرۆ
التعليقات مغلقة.