Tanya Arab – Pareshanm

Tanya Arab

تەنیا عەرەب – پەرێشانم

پەرێشانم
وتنی: تەنیا عەرەب

پەرێشانم من دەناڵێنم
فرمێسکی چاوان دەبارێنم
پەرێشانم من دەناڵێنم
فرمێسکی چاوان دەبارێنم
ڕۆحی خۆم بۆ چی‌یە جوانێ
لەبەر ئەو چاوەی نامدوێنێ
نازانم چۆنی بکەم چارە
دەرمانی ئەو دڵە بیمارە
بەبێ هوودە شێت و هەژارم
بە دەردی دڵ وا گرفتارم

دەڵێن مەجنون جەوری کێشاوە
لەدوای لەیلا رۆحـــــــی داناوە
ئاوا لەیــــــــلا کۆچ دەکــــا لێرە
دەمــــــەو پاییز خێڵ بەرەو ژێرە
نازانم چۆنی بکەم چارە
دەرمانی ئەو دڵە بیمارە
بەبێ هوودە شێت و هەژارم
بە دەردی دڵ وا گرفتارم

بریار بو مابەینی من و تۆ
لە یەك نەبیین هەرگیز جودایی
وەفایەکت نەبوو گیانە
بەجێت هێشتم بە تانیایی
نازانم چۆنی بکەم چارە
دەرمانی ئەو دڵە بیمارە
بەبێ هوودە شێت و هەژارم
بە دەردی دڵ وا گرفتارم

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.