نەریمان بابان – وەرە لام
وەرە لام
وتنی: نەریمان بابان
شەوە دونیای دەروونم باڵی کێشاوە بەسەر خەمدا
چرای هیوام ئەسوتێ وەك تروسکایی لە ناو تەمدا
لەشم ئاگاتە سەر روەتی کە بێم شوێن روەتی خۆم بگرم
چرۆی هیوام لە رێدایە ئەترسم پێ نەگەم بمرم
وەرە لام وەرە لام
رووناکی کە رێگام
لە تاوی خستە سەر لێوەی سرووشت خۆر بزەی دەرکا
هەتا دەریا شەپۆلی دا لە قووڵی ناخەوە سەرکا
کەچی ئەو دەنگە لاوەزەی رۆنکاوەی خەیاڵیە
دەروون ئەخاتە سەر بەستە و نیگایە دوکالیە
وەرە لام وەرە لام
رووناکی کە رێگام
***************
بەڵێ زۆر کۆنە ئەو ئەشقەی
بە دوای دا سەر کزو وێڵم
کە رێگەی ژین هەوارێکە
دڵم نایەت بە جێی بێڵم
شەو دونیا دەروونم
باڵی کێشاوە بەسەر خەمدا
چرای هیوام ئەسوتێ وەك
ترووسکایی لە ناو تەمدا
دەبا ئەو دەشتی شەوگارە
ئەوەندەی تر درێژەی بێ
گرنگ ئاواتی دڵدارە
هەتا ئەو عەشقە رێگەی بێ
شەو دونیا دەروونم
باڵی کێشاوە بەسەر خەمدا
چرای هیوام ئەسوتێ وەك
ترووسکایی لە ناو تەمدا
کەوا بوو ئەو شەوەی باڵی
بەسەر دنیای منا داوا
لە دوای چرکەی وەنەوزایە
بە ئاستەم گیانی تیا ماوە
شەو دونیا دەروونم
باڵی کێشاوە بەسەر خەمدا
چرای هیوام ئەسوتێ وەك
ترووسکایی لە ناو تەمدا
التعليقات مغلقة.