سەرباز جەمال / تیپی بابان – وەرە بولبول
وەرە بولبول
وتنی: سەرباز / تیپی بابان
وەرە بولبول دەردی دڵت بڵێ پێم
وەرە سۆزی بەیانت وەرگرە لێم
بۆجوانی گوڵالە چەند ڕۆژێ ئەناڵێ
من بۆ جوانی دڵارم بۆتەوە سوێم
لەناو دڵما هەر وا ماوە خەمی تۆ
ئەناڵێنم لە جەور و ستەمی تۆ
مەگەر بولبول ڕەفیقم بێ لە گوڵزار
سكاڵاكەین لە تاو مەیلی كەمی تۆ
هەمە دڵێ , پەرێشان و دێوانە
لە بەد ناویم نیمە ناو و نیشانە
خەمم زۆرە خەمی من بێ ژمارە
دڵی وێڵم زامدار و بێ قەرارە
ئومێدم دەست و بازوی نازی تۆیە
ئەگەر بێی بمكوژی خێرت هەزارە