کاروان عوسمان – ئەی شارەکەم
ئەی شارەکەم
وتنی: کاروان عوسمان
ھۆنراوە:سیروان حەمە ڕەشید
ئەی شارەکەم زۆر دڵتەنگم
زۆر دڵتەنگم زۆر دڵتەنگم
لە کاتێکا لەسەر مینای ماڵئاوایی بەڕێ بوونم
جێت ئەھێڵم بەناچاری بەبێ ئومێدی داھاتوو
تەنھا لە توێی دڵێکی تەنگ ھەڵم گرتووە ڕۆژانی زوو
ئەی ھاوڕێیان جێتان دێڵم بەنابەدڵ، بێ ماڵئاوا
ئاوابوو لێم خۆری تەمەن، کە ئێوە ونبوون لە چاوا
حەزم ئەکرد بستێك خاکی سلیمانی جێگەم بوایە
نەغەریبی بێ رەحمانە دڵی تەنمی قاشکردایە
سلیمانی ئاوەرەیو کۆترێکە بێ هێلانە
سلیمانی ژینم بێ تۆ دەریایەکە بێ کەنارە
سلیمانی دەربەدەری گەڵاوەریو پاییزە
هەتاکو دنیا دنیایە ناگاتەوە دەستی بەهار