Karwan Osman – Ahek

کاروان عوسمان

کاروان عوسمان – ئاهێك

ئاهێك
وتنی: کاروان عوسمان
هۆنراوه:سیروان حه مه رە شید

وەرە لام ھەوێنی شێعرم وەرە لام
ساڕێژکە زام و برینم وەرە لام
ئاواتی ژینی چەند ساڵ تەنھا چاوە شینەکان
چاوی تۆش ھێندە بێڕەحمە ھەڵنایات لەمشەوە زەنگە
بە بۆنەی تۆوە کەمن لەم شارە وێڵم
چۆن دڵم دێڵێ کە تۆ بە جێبێڵم
وامەزانە کە دوریت لێم
سۆزی عیشقت جێم ئەھێڵێ
دوریت شەوێکی سامناکە خەو لەچاوم ئەتۆرێ
دوریت زامێکی قووڵە بۆم پەیامی مرگم بۆ دێنێ
بە بۆنەی تۆوە کەمن لەم شارە وێڵم
چۆن دڵم دێڵێ کە تۆ بە جێبێڵم
وەرە ئازیز مەڕەنجێ
بەبێ تۆ ئاوارە و تەنیام مەڕەنجێ
پەپولەی عیشقم بۆنی باخی دنیا گشت ئەکات
وەرە مۆمی تەمەن کزە لەم شەوە تارە ئەسوتێ
بە بۆنەی تۆوە کەمن لەم شارە وێڵم
چۆن دڵم دێڵێ کە تۆ بە جێبێڵم

Print Friendly, PDF & Email