کاروان عوسمان – ئەی فریشتەکەم
ئەی فریشتەکەم
وتنی: کاروان عوسمان
ئەی فریشتەکەم دوا نیگای دوێنێت
بوو بە پرسیار و گیانی هەژارێک
،زانیم چی ئەڵێیت، بۆیە وا ئەمشەو
دوا سکاڵای دەرونمت بۆ ئەنوسم
،گوێم لێ ڕاگرە، قینت لێم نەبێ
کە وا جێت دێـڵــــــــــــــــــــــــم
،لە نێو ژیانمانا، دەنگ و ڕەنگ نەماوە
هەرچی سۆز و خەندە و بیر و ڕایە، فەوتاوە
سیمای خەڵکی شاریش، وا بەدەست گورگەوە
من نەبم، تۆ نەبیت، کێ گورگەکان ڕاوکات؟
من نەبم، تۆ نەبی، ئەو نەبێ
بۆ چاندنی شادیی، لەسەر خاکی دڵی
مناڵانی هەتیو و لێقەوماوی جیهان
بۆ لابردنی ژەن، لەسەر وشەی ،ڕاستی
،من نەبم، تۆ نەبی، ئەو نەبێ
کێ بیکا؟
بۆ دۆزینەوەی مێژووی ونبومان
بۆ هێنانی بەهارێکی پڕ لە شادی و گوڵ
،ئەی فریشتەکەم قینت لێم نەبێ
وا فێرکراوم هەرگیز کڕنوش بۆ خەفەت نەبەم
ماڵئاوا.. ماڵئاوا.. ماڵئاوا
،بۆ چاندنی شادی، لەسەر خاکی دڵی
مناڵانی هەتیو و لێقەوماوی جیهان
بۆ ناوێکی خۆش، بۆ کۆرپەکەمان
بۆ ناشتنی گوڵێکی گەش بۆ پەرچەمی تۆ
التعليقات مغلقة.