حەمە جەزا – گەر دەمبینی
گەر دەمبینی
ووتنی: حەمە جەزا
گەر دەمبینی وەکو سۆفی چۆن ڕیشم بەرداوەتەوە
ئاهی حەسرەت خۆزگەی نەبوو لە دەرونما تواوەتەوە
گەردەمبینی دەست لە ئەژنۆ سەراپا ڕەشم پۆشیوە
وەک چاوەڕێی سێدارە بمم ڕەنگ و رووخسارم پەڕیوە
چاوم فرمێسکی لێ بڕاوە دڵم وا دەگری بەبێ دەنگ
زەردو لاوازو بێ هەستم وەکو رووبار و ئاوی مەنگ
کەڵکم نەماوە ڕەفیقان بەرگەی کۆستی وا ناگرم
دڵم لە موو باریکترە بۆ خۆم وا خەریکە دەمرم
ڕۆژانە هەر وەکو شێتێ بێ فکر و سەر لێشێواوم
شەوانە دەچمە سەر سەرین روخسارم دێتە بەر چاوم
التعليقات مغلقة.