Hsen Rashid – Kotry Spi

حسێن ڕەشید

حسین ڕەشید – کۆتری سپی

کۆتری سپی
ووتنی: حسین ڕەشید

ئاوازی : سالار سەلمان

به کۆترێکی سپیم وت
تۆش به‌ره‌و کوێ ئه‌فڕیت؟
وتی له‌م ئاسمانه فراوانه
شوێنێ بۆ من نه‌ماوه‌

وتم تۆ خۆت وا هه‌ست ئه‌که‌ی
کۆتران هه‌موو وه‌ك تۆ وان
شوێنی خۆیان له مه‌ینه‌تیدا
هه‌رگیز به جێ ناهێڵن

وتم گه‌ر هه‌موو کۆترێك
له کاتی مه‌ینه‌تیدا
ئاسمانی جوان به جێ هێڵن
ئه‌بێ له ئاسمان کێ بفڕێ

 

تێبین: ئەم گۆرانیە بە دەنگی سالار سەلمان و ساڵار مەحمود وتراوە پێشتر! 

Print Friendly, PDF & Email

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *