Bezhan Kamkar – Ay Rafiqani Tariqat

بێژەن کامکار

بێژەن کامکار – ئەی رەفیقانی تەریقەت

ئەی رەفیقانی تەریقەت
وتنی: بێژەن کامکار

هۆنراوەی: تاهير بەگ

ئەی ڕەفیقانی تەریقەت دەردی ئیشقم چارەکەن
یان بەجارێ بمکوژن جەرگم بە خەنجەر پارەکەن
بۆچ ئەمن سوچم چییە ئەی سەرووی بوستانی ئیرەم
بۆی کەبابی جەرگەکەم با هەر بەشی کافر ببێ
ڕۆژی جەژنە چاوەکانم مەوسمی ئازادییە
بۆ بەڵا گەردانی باڵات قۆچی قوربانم وەرە
سەد حەکیم هات و عیلاجی ئەم برینەی قەت نەکرد
تۆ عیلاجی زەخمەکەم کە زوو بە لوقمانم وەرە
چاوەکەم بۆ ڕووی فیراقت دڵ دەناڵێ وەك ڕووباب
بۆ دوو ئەبرۆی میسلی تاقت بەندی جەرگم بوو کەباب
هەر کەسێ هات و وتی من عاشقم بڕوا مەکە
تا لەسەر گۆنای نیشانەی زەخمی مارانگاز نەبێ
من کە سووتانم نەدیوە مەنعی گریانم مەکە
عاشقی ڕووتم بەقوربان تیرە بارانم مەکە
ڕۆژی جەژنە چاوەکانم مەوسمی ئازادییە
ڕۆژی جەژنە چاوەکانم مەوسمی ئازادییە

Print Friendly, PDF & Email