شینی نەی
وتنی: بەهجەت یەحیا
ئاواز وهۆنراوەی: بەهجەت یەحیا
مۆزیك: کارزان مەحموود
ساڵ : ٢٠٠٤
کۆڕی ئەمشەو ناڵەی دەف و شینی شمشاڵە
شەوارەی ئاهی عاشق و دەنگی زوڵاڵە
ئەوەی لە رێگای عەشقا شەهیدە
هەر خۆی سەرقافڵە و زانا و موریدە
ئەی هاوڕێیان دڵم چرای کۆڕی دیوانی ئێوەیە
دەنگی نووساوی من ئەمشەو تاسەی غوربەتی پێوەیە
ئەڵێم وەکوو فەرهاد منیش، قووڵە برینم
لە چیرۆکی خەمی خۆما شیریین ئەبینم
بە بێ ئەو هەستەی کە لە دڵمایە
بوون و نەبوونم وەکوو یەك وایە
هاوار ئەمشەو نەی گڕی گرت، سووتا لەگەڵ سووتانی من
دەفیش لە زیکری عەشقا بوو شەهید بوو لە گریانی من
بەندەی ئەو ساتەم و گیانم ئەکەم بە قوربان
ئێوەن کتۆری ڕۆحی من، دەستم بە دامان
بەو سۆزی نەییە دڵم بدوێنە
بمکە شەیدایی و حاڵم لێ بێنە
التعليقات مغلقة.