Zakaria – To Hati

زەکەریا

زەکەریا – تۆ هاتی

تۆ هاتی

وتنی: زەکەریا

تۆ هاتی ئەی نازەنینم
لەدوای چی، زۆر درەنگ بوو
هاتی بەسەر شەمعی کوژاوە و
عومرێکی لەدەست دەرچوو

هیچ تیشکێک لە نووری لاوی
هەرگیز لە بوونم نەماوە
خاکی دڵ هەمیشە شاوە
گۆرانی بۆ من جێماوە

بۆچی هاتی بەم ناوەختە
بەسەر عومرێکی بابردوو
بێخەبەرم لە مووی سپی
لە دڵێکی لەکارکەوتوو

تۆ پێشەوای ئەشقی تازە
من کۆنە چیرۆکی بەزیووم
تازە لەگەڵ تۆ ناگونجێم
تۆ شکۆفە، من هەڵوەریووم

وەکو جاران پەنجەی حەزم
لانکی ئیشقت ڕاناژێنێ
ناڵە و گۆرانیی شەوانم
تازە ڕۆیی ، ناتگریێنێ

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.