هێمن حسێن – پەرچەم وئەگریجە
پەرچەم وئەگریجە
وتنی: هێمن حسێن
هۆنراوەی: صافی هیرانی
ئەو پەرچەم و ئەگریجە هەموو دوژمنی دینە
ئەو زوڵف و رووە ئافەتی سەر روویی زەمینە
عەشقت لە دڵم سابیتە نەک عارزە قوربان
وەک توررەی شاهان کە لەسەر رووی نگینە
لەم چە دەزانی کە ئەمن کوشتەیی کێمە
لەو تیری موژەت زاهیرە دائم کە بە خوێنە
بێ عارە دڵم چەندی جەفای دەی حەقە ئەما
جی رەحمە گوڵم چونکە رەقیب وا لە کەمینە
دڵ بویتە کەباب بۆ مەزەی دیدەی مەست
قوربان لەوە مەعلومە کە لێوت نمەکینە
جانا وەرە وا غەرقەی تۆفانی سورشکم
بێ نوحی وەفات نابێ نەجاتم بە سەفینە
(صافی)کە لە خاکی دەری تۆ دورە بەقوربان
سەگ مەرگی نەبێ هێندە چلۆن قابلی ژینە
التعليقات مغلقة.