عادل هەورامی – زولەیخا
زولەیخا
وتنی: عادل هەورامی
زولەیخام زەردە زولەیخام زەردە
لە من زولەیخا وەك خۆرە زەردە
بەئاوی هەنگەور بە مەی پەروەردە
بە رۆژ بێگانەو بە شەو هاودەردە
رۆژێك گەشتم کرد لە باغی جوانی
لەگەڵ نەسیمی سەر لە بەیانی
لەم دار بۆ ئەو دار لەم چڵ بۆ ئەوچڵ
تا لەگەڵ گوڵا بکەم دەردە دڵ
پرسیم لە گوڵە زەرد تۆ بۆ وازەردی
تۆبۆ بێ ناوی و هەژاری و دەردی
وتی ڕەنگی من ڕەنگی هەژارە
ڕەنگی عاشقێکی بڕاو لە یارە
پرسیم لە گوڵە سوور لالەی ئەرتەشی
ئەو ڕەنگە سوورەت پێم بڵێ هی چی؟
وتی ڕەنگی من خوێنی عاشقانە
کە لەسەر مەعشوق چۆتە پەیمانە