Kamal Mohamed – Ewara

kamal muhamad

کەمال محمد – ئێوارە

ئێوارە
وتنی: کەمال محمد
شیعر: محەمەد عومەر عوسمان

کوا ئێوارەی دوو چاوی پڕ گڕی شینت
 سەرم کەیلی تەم و مژە شەویش داهات
 جەستەم تەزیو تۆ لە کوێی تا هەوری ئەم شەو
 لە ساماڵی چاوەکانتا ووچانێك با
 نیوەی شەوە هەور ئەسوتێ
 ئاسمان نوقمی بروسکەیە
 باران ئەمرێ تا گوڵ بژی
 چراکان بێ تروسکەیە
 ئەم شەو چەند ماڵ وێران ئەبێ
 ئەم شەو چەند کەس ڕەق بێتەوە
 نازانم زریانی گومان
دەرگا بە تۆش ئەگرێتەوە

 

تێبینی: ئەم شیعرە لە دیۆانی لە غوربەتا بە ناوی ڕەهێڵە وەیە. 

Print Friendly, PDF & Email