Xalid Rashid – Xoshm Dawey

خالد ڕەشید

خالد رەشید – خۆشم دەوێی

وتنی: خالد ڕەشید 
تێکستی : حەمە سەعید حەسەن


دەزانی زەریا چەند قوڵە
هێندەی قوڵایی زەریاکان
خۆشمدەوێی………
دەزانی ئاسمان چەند دوورە
هێندەی دووری حەوتەمین تەبەقەی ئاسمان
خۆشمدەوێی……..
هێندەی بەرینی بیابان خۆشمدەوێی
هێندەی بەرزای چیاکان خۆشمدەوێی
خۆشمدەوێیت و ئەوینم ئەوەندە پاکژە دەڵێی
بەفرە بەترۆپکی کۆوە
خۆشمدەوێیت و دەزانم
چارەنوسم بەندە بە ئەوینی تۆوە
خۆشمدەوێیت و دڵنیام
هەرچیبکەین مەحاڵە بە یەکدی بگەین
دڵداریمان پەیامێکە ناگاتە جێ
چیرۆکێکە بەکارەسات کۆتایی دێ
دەزانی زەریا چەند قوڵە
هێندەی قوڵایی زەریاکان خۆشمدەوێی

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.