Dyari Qaradaxi – Wara Shosha

دیاری قەرەداغی

دیاری قەرەداغی – وەرە شووشە

وەرە شوشە

وتنی: دیاری قەرەداغی

هۆنراوەی: حەسیب قەرەداغی

وەرە شوشە، کە تۆ دەگری، دەروون جامی پڕ خوێنە
منيش مه جزووبی ئه م حاڵەم، دەم و دەست جامی پڕ بێنه
ئەگەر ڕۆژێ بەهەر دەردێ سەرم بەستی و سەهۆڵی گرت
بەتين و تام قومێكيش بێ، سەهۆڵبەندانی بشكێنه

ئه وەند دنيا دەمی تاڵه، دەڵێی ژەهری لەسەر زاره
به تاڵ نابێ، وەرەو تاڵيی دەم و زامم ببڕژێنه
ئەگەر یارم لە من ڕەنجا، شەوی کردم بە وێرانە
لە ناخمدا، بەرەو ئاسمان، نهێنی من بدرکێنە

کە من ماچی دەمی کانی، نەکا پاراوی لێوانم
نەکەی توخوا، نەکەی قوربان، سروودی خەم مەخنکێنە
ئەوا ئەنجام، وەهادەركەوت، لەگەڵ هەر جامێ فامێكه
دەسا شێخی هەموو مەستان، دڵی مەستێ مەڕەنجێنه

 

 

Print Friendly, PDF & Email